- سەردانەكان: 5372
ژینگە چی یە و چۆن لێی بڕوانین ؟!
ژینگە: ناوەندێکی سروشتییە کەھەموو ئەوشتە زیندەوەر و نازیندەوەرانە دەگرێتەوە کە لە دەوروبەرماندا ھەن و پەیوەندی ڕاستەوخۆ وناڕاستەوخۆیان بە ژیانی مرۆڤ و زیندەوەران ھەیە و کاریان تێدەکەین وکارمان تێدەکەن ، ئەم کارتێکردنەش دەبێت بە شێوەیەکی ھاوسەنگ بێت و ئەگەر بەھۆی ھەر ھۆکاریک ئەو ھاوسەنگییە تێک چوو ئەوا جۆرە لاسەنگییەک لە نێوانیاندا رودەدات ئەویش بریتییە لە پیس بوونی ژینگە . واتا ژینگە پیس دەبێت ئەکەر کارتێکردنی نێوان مرۆڤ و دەوروبەرەکەی ناھاوسەنگ بوو ، بێگومان ئەو ژینگەیەی مرۆڤی تێدا دەژیت لە چەندان جۆرە ماددەی جیاواز پێکدێت لەوانە (ئاو ، ھەوا ، خاک،...ھتد) چەندەھا ماددەی تریش کەھەریەکەیان کاریگەری کیمیایی و فیزیایی و بایلۆجیان بەسەر یەکترەوە ھەیە لە چوارچێوەی جوگرافیای ئەو ناوەندەی کە بونەوەرەکانی تێدا دەژین.