، لەڕووی تەندروستییەوە کە یارمەتی دەردەبێت بٶ توش بونی هاوڵاتییانی شارەکان بە نەخٶشییەمەترسیدارەکانی وەک کٶلێرا ،پەتا ،نەخٶشی سییەکان و شێرپەنجە کەلەهەموویان بەربڵاوترو مەترسیدارترە ،کە بٶ ئایندە دەبێتە مەترسییەکی گەورە لەڕووی پیس بوونی ژینگە ی ناوچەکە بە گشتی وە بەهٶی ئەم دیاردەیەوە هاوسەنگی ژینگەیی شارەکان تێک دەچێت ،هاوڵاتییان لە جیاتی هەوایەکی پاک وتەندروست ، دووکەڵ و ژەهری ئەم پاشماوانە هەڵدەمژن ،بەهٶی پێش کەوتنی زانست و زٶر بەکار هێنانی کەرەستەو کەل و پەلی ڕٶژانەو چالاکییە زٶرەکانی ڕٶژانەی مرٶڤەوە ، وە زٶربوونی ژمارەی دانیشتووانەوە ، وای کردووە ئەم دیاردەیە بەرفراوانتر و گەورەتر بێت ، بە مەش مەترسییە تەندروستی و ژینگەییەکانیش زیاتر دەبن ، هەروەها بەهٶی نەبوونی کارگەی دووبارە دروست کردنەوە (ڕیسایکلین ) لە شارەکان دا بٶ جیاکردنەوەو سود وەرگرتن لە درووستکردنەوەو دووبارە بەکارهێنانەوەی ئەم پاشماوانە ، مەترسییەکانی ئەم دیاردەیە زیاتر دەبێت . چونکە جگە لەدانانی کارگەی (ڕیسایکلین ) لە شارەکان هیچ شتێکی تر چارەسەری نەمانی ئەم دییاردە مەترسی دارە ناکات ، سوتاندنی ئەم زبڵ و خٶڵ و خاشاک و پاشماوانە دەبێتە هەورێکی ڕەش بەسەر ئاسمانی شارەکا ن و وەکو ژەهرێکی کوشندە بەسەرمان دا دەبارێت ، وە ژێر خٶڵ کردنیشی دەبێتە بٶمبێکی چێندراو و مەترسی لەسەر ژیانی هەر یەکێکمان دروست دەکات ، بٶیە ئەرکی حکومەت و دام ودەزگا ژینگەییەکانە لە هەرێمی کوردستان کە هەڵسن بە دانانی کارگەی (ڕیسایکلین ) لە سارەکان دا بٶ ئەوەی ژینگەی ووڵاتەکەمان تەندروستی ژیانمان نەکەوێتە بەر مەترسی زیاتر .
م/حاجی عومەر لەڕێکخراوی هٶشیاری ژینگەپارێزی قەڵادزێ