• info@mdraparin.org

  • پەیوەندی :07701957756

  • کاتی دەوام :٨:٣٠ تاکوو ١٢:٣٠

وتەی بەڕێوەبەر

وتـەی بەڕێوەبەر

 

 

وەرچەرخانی حکومرانی و دەسەلاتداری لە سەرتاسەری جیهان و بەتایبەت لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دور و نزیک کاریگەری کردۆتە سەر بەڕێوەچونی ئەداو کارکردن و سەرپەرشتی کردنی تاکەکانی کۆمەڵگای کوردەواری. بەجیهانی بوون و کرانەوەی دەرگا داخراوەکانی دونیای ئەلیکترۆنی و پێشکەووتوی تەکنیکی و ئاشکرا بوونی قۆرغکاری و دەوڵەتداری ژێر پەردە شاراوەکان کاریگەری جۆرا و جۆر و هەمەچەشنەی کردۆتە سەر تاکی فەرمانبەر و فەرمانرەوای کوردی لە کوردستاندا.
هەر جوڵانێک بۆ هەر مەبەستێک لە سیستەمی فەرمان و بەرێوەچووندا چەندین کار وکاردانەوەی نەشاز و فرە ڕەنگی لێ دروست دەبێت بەگوێرەی ئەو کاریگەریە جیهانیانەی کە باسمان کرد لەسەر تاکی کوردیدا و ئەمەو کاریگەری و جێ پێی کەلتوری و کۆمەڵایەتی کوردانەی سەدان ساڵەی دەورو بەرمان بێ شوێن نین و بەشێکی زۆری ڕاو بۆچونەکان لە ناوەوەی جوغزی خۆیدا دەسوڕێتەوە .
ئەوەی کە لێرەدا دەبێتە ئەرکی پیرۆزی سەرشانمان کە ئێمە فەرمانبەری کوردی رۆژهەڵاتی ئەوەیە کە بتوانین سەرجەمی ئەم جیهانی ڕۆشنگەری و ئاڵۆزە لەگەڵ داب و نەریتە کوردەواریەکان بەیەک بگەیەنینەوە و وەک شا ڕێیەک داخوازی و داواکاریەکانی هاو نیشتیمانیان و نەوەکانی داهاتومان بەگوێرەی چاوەڕوانی ئەوان ئاڕاستە بکەین.
ئەوەی مەسەلەی داخوازی وئاراستەکردنی هاوڵاتیە لەلایەک بەڵام ئەرکی سەر شانی فەرمان ڕەوای دەسەڵاتدارە بە پلان و بیرۆکەکانی تاکەکان ئاراستەی بۆچوونە پەسەندەکانی خۆی بکات و لە ڕێگەیانەوە ببێتە زامنی پاراستنی داهاتویەکی گەش و دابین کردنی مافە سەرەتاییەکانی هاوڵاتی کە لە جیهانی دەورو بەرمان فەراهەم کراوە بەڵام تا ئەمرۆ هەر یەکێکمان بۆی ئاواتەخوازین.
دابین بوونی بۆ هاوڵاتی بە پڕۆژە و دەسکەوت دەشکێتەوە . دەسەڵاتداری و فەرمانڕەوای و بەرپرسی لە ڕاستیدا خزمەتکاری و ئەرکداری گەورەیە بەڵام تا ئەمڕۆکە بە هەڵە بەکار هێنراوە بە جۆرێک لە جۆرەکان بۆتە هۆی دروست بوونی چینایەتی و گەڕانەوە بۆ سەردەمی دەرەبەگایەتی و لە هەمانکاتیشدا لە چاوی کەسی بەرامبەر کە هاوڵاتی و تاکی کوردە هەمان ڕەنگدانەوەی هەیە و بەرەو داهاتووی خراپتریش دەچێت ، بۆیە پێویستە و زۆریش پێویستە کە کارێکی وەها بکرێت کە بەرپرس بهێنرێتە چینی هاوڵاتی و خوارتیش کە لە ڕاستیدا چینی خۆیەتی یان چینی هاوڵاتی وەها بەرز بکرێتەوە کە وا هەست بکات بەرپرسن لە راستیدا خزمەتکاری راستەقینەی تاکەکانن کە لە ئەمرۆی جیهانی کوردەواریدا ئەستەمە .
بەکار هێنانی حوکمەکانی دەسەڵاتداری گشتی بۆ مەرامە تایبەتیەکان کارێکی وەهای کردوە کە کەلێنێکی گەورە لە نێوان هاوڵاتی و حکومەت دروست بکات لە قاڵبێکی نەرم و لوسی وشەی گەندەڵدا سینگەبەرکراوە ، ئەمانەی سەرەوەش دەرەنجامەکانی هەمان بابەتن بەکار نەهێنانی یەکسانی و یەکچاوی حوکمڕانی بە مەبەستی دروستکردنی دادپەروەری هەمەلایەنە لەسەرجەم لایەنەکانی رۆژانەی ژیان و تەسکبینی حوکمدار زۆر جار کینە و رقی دەورو بەری گەیاندۆتە ترۆپێک کاردانەوەی جیاو جۆراو جۆری نابەجێی لێ کەوتۆتەوە کە یەکێکی ترە لە هۆکارەکانی دوو چینی هاوڵاتیان و دەسەڵاتدار.
بەکار نەهێنانی سیستەمی سزا و پاداشت لە سەرجەم ئاستەکاندا بێ مبالاتی و بێ باکی تەواوی بەرهەم هێناوە و کەپرکەر و کەپر سوتێن لە هەمان ئاستی بیر کردنەوەی خۆیدا جێگەی کراوەتەوە.
ئەوەی کە لەو کاتە هەستیارانەدا دەکەوێتە سەر ئێمەی فەرمانبەر و فەرمانکەر کار کردن و هەوڵی نەبڕاوەیە بەمەبەستی ڕێک کردنەوەی بابەتە لاڕێ کراوەکان گەڕانەوەی متمانەی هاوڵاتی یە بە حکومەتی کوردی و دەکرێ لە ڕیگەی بەرجەستە بوونی هۆکارە شیاو و گونجاوەکانی قایل کردنی هاوڵاتی و لابردن و پوچەڵ کردنەوەی سەرچاوەی ئەم دابڕان و لێک دورکەوتنەوەی هەردولا کە لە چەند تێزێکی روون و دەبێتە هەوێنی مەینی خەم و دڵەراوکێ و بەدبینی تاکەکان. دروست بوونی دەسەڵاتداری و حوکمداریەکی تەندروست و ساغ و بەسود کە دەتوانێت پێویستیە سەرەتاییەکانی هاوڵاتی دابین بکات و لە ڕێگایەوە خزمەتێکی بچوک بێت بۆ مرۆڤایەتی . بەڕێوەچونی ڕێچکەکانی ژیان و پەروەردە بوونی نەوەیەکی خاوەن متمانە بە دەوڵەت کە بەداخەوە لە (٢٥) ساڵی رابردوودا نەتوانراوە کار لەسەر دروستکردنی روحیەتی خۆشەویستی نیشتیمان و کوردستان پارێزی و رێز گرتنی مافی تاکەکانی دەوروبەرمان کاری لەسەر بکرێت.

ماویەتی...!

ئـەنـدازیــاری تــەلارســاز
ئــاوارە کــوێـخــا عـلـی
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی ڕاپەڕین

پەیوەندی

ناونیشان:

ڕانیە - بەرامبەر پارکی گشتی

تەلەفون :

07701957756

ئیمەیڵ:

ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان

Facebook

YouTube

پەیجی فەیسبووک