• info@mdraparin.org

  • پەیوەندی :07701957756

  • کاتی دەوام :٨:٣٠ تاکوو ١٢:٣٠

شاره‌وانی حاجیاوا

شارەوانی حاجیاوا

 

ناحیەی حاجیاوا
لەڕووی ھەڵکەوتەی جوگرافیاوە دەکەوێتە باکوری خۆرئاوای شاری ڕانیە بە دووری ( ٨ ) کم لە نێوان دوو ناحیەی چوارقوڕنە و بێتواتەدایە . بە چەند چیایەک دەور دراوە لەوانە : لە باکوری ڕۆژھەڵات چیای حاجیلە ،لە باکوری شار ماکۆک ، باشوری ڕۆژئاوا ( قەشان ) لە گۆی زەوی دەکەوێتە نێوان ھەردوو بازنەی پانی ( ٣٦,١٢ – ٣٦,٢٠ ) ی یاکوری گۆی زەوی و ھەردوو بازنەی پانی و درێژی ( ٥٧,٤٥ -٦٨,٤٥ ) ی ڕۆژھەڵات .

لەڕووی کارگێڕیەوە :
لەبەرواری ( ١٩٩٩/٧/٢١ ) کراوە بە ناحیە و یەکەم بەڕێوەبەری ناحیە لە بەرواری ( ١٩٩٩/١١/٦ ) دەست بە کار بووە بەناوی ( محمد ابراھیم حاجی ) . سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین )ە قەزای ڕانیە ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی (٧٠٠٠٠) حەفتا ھەزار کەس و (٢٣ ) ی گوندی ھەیە کە نزیکەی نیوەی ئەو ژمارەیەی ئاوادانە وەکو ( کانی ماران ، حاجیاوای کۆن ، کفرە دۆڵ ، گەرمکەداڵ ، پووکەی سەرو ، پووکەی خواروو ، قولەی کانی ماران ، میرەبەگ .......) لە شارەکەدا فەرمانگەی زۆری ھەیە و لەسەر ئاستی ناحیەکان زۆر ترین فەرمانگەی ھەیە و ( ٣١ ) فەرمانگەیە تەنھا فەرمانگەی ( بانک و کشتوکاڵ ) نی یە یەکێک لەفەرمانگە دیارەکانی ئەو شارە کە دەورێکی باڵای ھەیە بۆ خزمەتگوزاری بریتیە لە ( سەرۆکایەتی شارەوانی حاجیاوا ) کەلە پاشتر ووردەکاری زیاترمان نوسیوە .

شارەوانی حاجیاوا
لەبەرواری ( ١٩٩٧/٣/١٦ ) دەستی بە کار کردووە وەکو لقێکی خزمەتگوزاری سەر بە شارەوانی ڕانیە کە تەنھا کاری پاککردنەوەی شاری لە ئەستۆ بووە بە ڕێز ( عبدالرحمان محمود ) بەپرسی ئەو لقە بووە و ( سلیم بایز ) ژمیریاری ئەو لقە بووە ، بە فەرمانی وەزاری ژ ( ٢٩٧٨ ) شارەوانی حاجیاوا کراوە بە پلە ( ٢ ) دوای ھەڵبژاردنەکانی شارەوانی پارێزگای سلێمانی لەبەرواری ٢٠٠٠/٢/٣ بەڕێز ( عبدالرحمان محمود ) وەکو سەرۆکی شارەوانی لەگەڵ ئەنجومەنی شارەوانی ھەڵبژێردرا پاشان لەسەر داوای شارەوانی بەفەرمانی ووزرای ژ ( ٤١٢٠ ) کراوە بە شارەوانی پلە ( ١ ) ئەوانی تا ئێستا سەرۆکی شارەوانیان کردووە تاکو ئێستا ساڵی ( ٢٠١٧ ) بریتیە لە (عبدالرحمن محمود حمە ، خضر حاجی رسول ، عباس احمد عباس ، احمد علی احمد) .ناوەندی شار ( ناحیە ) لە چەند گەڕەکێک پێک دێ کە ژمارەیان ( ١٥ ) گەڕەکە ( ١- تیکۆشەر ٢- دابان ٣- ڕاپەڕین ٤-پێشەوا ٥- سەردەم ٦- ئازادی ٧- شەھیدان ٨- ماکۆک ٩- دەروازە ١٠- نەمرود ١١- فەرمانبەران ١٢- چوارچرا ١٣- ٥ی ئازار ١٤- کوردستان ١٥- شیشار .
بەڕێژەیەکی بەر چاو لە پڕۆژەکانی ( رێگاو بان – ئاوئاوەڕۆو کارەبا وسەوزای سەرشەقام و باخچەکان کراوە کە تاڕادەیەک کێشەی خزمەتگوزاریەکان کەمن .
ئابوری شار :.
ژیانی ڕۆژانەی ھاوڵاتیانی شار لە ڕووی ئابوریەوە بەندەبە ( پیشەسازی – ئاژەڵداری کشتوکاڵ – بازاڕ و مەیدان ) .

سیاسی شار :
لەناو سنوری ناحیەکەمان لایەنی سیاسیەکان بارەگای فەرمیان ھەیە بەتایبەت ( لایەنە سیاسیە گەورەکان ) لەوانە :.
١- کۆمیتەی ڕێکخستنی ماکۆک ( ی . ن . ک )
٢- ناوچەی حاجیاوا ( پارتی دیموکراتی کوردستان )
٣- مەڵبەندی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان 
٤- ناوچەی حاجیاوا کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان 
٥- بازنەی گۆڕان بارەگایەکەیان کاتی یە

 

پەیوەندی

ناونیشان:

ڕانیە - بەرامبەر پارکی گشتی

تەلەفون :

07701957756

ئیمەیڵ:

ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان

Facebook

YouTube

پەیجی فەیسبووک