هەڵمەتی 16 ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ڕاگەیەنرا..!
بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکانی ڕاپەڕین (ئاوارە کوێخا علی) و بەشێک لە سەرۆک شارەوانیەکان و فەرمانبەرانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان و بەرپرسانی حکومی و حیزبی "پانێڵی توندوتیژی خێزانی" لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو.
چالاکییەکە پێکهاتبوو لە پانێڵێک لەبارەی "ڕۆڵی پەروەردە وە ڕۆڵی ڕاگەیاندن لە ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی خێزانیدا، وە هەڵوێستی یاسادانەری هەرێمی کروردستان لەسەر توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان" وە دوو شانۆگەری لەبارەی توندوتیژی خێزانی،، چالاکییەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی ڕاپەڕین بە هاوبەشی و هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی ڕاپەڕین ئامادەکرابوو.