ناحیەی خدران پێش ساڵی ١٩٣٦ گوند بوە و سەربە قەزای کۆیە بوەوە دواتر لەساڵی ١٩٣٦بوە بە ناحیە سەربە قەزای کۆیە و ٣٥ گوند لە سنوری ئەودابوون.کە ئێستا زۆربەی گوندەکان ژێرئاو کەوتون.
تا ساڵی ١٩٤١ دوو مدیر ناحیە کاری کردوە،یەکیان علی کوردی و ئەوی تریان قادراغا.
دواتر ئەو ناحیە گواستراوەتوە بۆ گوندی میرزا ڕۆستەم سەر بەناحیەی خدران و لەساڵی ١٩٥٨بەھۆی گرتنی سەدەی دووکانەوە ئەوناحیە گواسترایەوە بۆ خەلەکان.دواتر لەساڵی ١٩٩٩ یەکێک لە دەسکەوتەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە سنورەکەمان ، خدران کراوە بە ناحیە بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران بەبریاری ٢٥٦ لە بەرواری ١٩٩٩/١٠/٢ ناحیەی خدران بریاری لەسەر درا کە سنوری گوندەکانی جیاکرایەوە بە ٢٣گوند بەڵام ناحیەکە لە ٢٠٠٢ دەست بەکاربوو کە تائێستا ٥ کەس وەک مدیر ناحیە کاریان لەسەر کردوە لە ئێستادا مدیری ناحیەی خدران(ساڵح محمد علی)ە..دواتر لە بەرواری ٢٠٠٤/٩/٢١ بە فەرمانی وەزارەتی شارەوانی و گەشت وگوزار بەژمارە ١٩٥٦ فەرمانی کردنەوەی شارەوانی دەرچووە بە پلە چوار وە یەکەم سەرۆک شارەوانی لە ٢٠٠٤/١٢/٢٥ دەست بەکاربوو بەناوی مولود حمد احمد وە لە ئێستاشدا بەردەوامە پڕۆژەو کارو چالاکی ئەنجام داوە .
لە ئێستادا ژمارەی دانیشتوانی ناحیەی خدران ١٢٥٠کەسە.وە ناحیەی خدران سەربەقەزای دووکان⁄پارێزگای سلێمانی،بەڵام شارەوانی خدران سەربە ڕانیەیە.
مولود حمد احمد⁄٠٧٥٠١٥٤٦٦٨٦
ساڵح محمد علی⁄٠٧٥٠١٠٨٨٩١١