• info@mdraparin.org

  • پەیوەندی :07701957756

  • کاتی دەوام :٨:٣٠ تاکوو ١٢:٣٠

ژینگە

لێرە دوایین بابەتەکانی پەیوەندیدار بە ژینگە دەبینن

چۆن ژینگەی كوردستان بپارێزین؟

پاراستنی ژینگە
دەكرێت هەنگاوەكانی پاراستنی ژینگەكەمان بەمانە دەست پێبكەین:
1. دانانی یاساو رێنمایی پێویست و سنووردانان بۆ پیسبوونی ژینگەو هەوا بەهۆی (پاشماوەو پاشەڕۆ، دەنگەدەنگ و ژاوە ژاوو دووكەڵ و ... هتد)ەوە.
2. دانانی ماستەر پلان و دیاریكردنی هێڵكاری شارەكان بەشێوەیەكی زانستی ئامادەكراو، لەپێناو گەشەكردنی شارەكان بەشێوەیەكی ئەندازەیی.
3. بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری هاووڵاتیان لەڕێگەی كەناڵەكانی راگەیاندن و دامودەزگا ئایینی و پەروەردەییەكانەوە، هەروەها بەستنی كۆنفرانس و وۆرك شۆپ و بڵاوكردنەوەی نامیلكەی زانستی سەبارەت بەڕۆڵ و گرنگی ژینگەی سروشتی و مرۆیی كارێكی گرنگ و پێویستە.
4. بڵاوكردنەوەی ئاگاداریی و رێنمایی بۆ كەمكردنەوەی پیسكەرەكان و هەژاندنی هاووڵاتیان بۆ بەكارهێنانی هۆكارەكانی هاتۆچۆی گشتی لەجیاتی هۆكارە تایبەتییەكانی گواستنەوە، ئەمەش بۆ رێگریی كردنە لەپیسبوونی هەواو هۆكارێكیشە بۆ كەمكردنەوەی ژاوەژاوو كەمتر بەكارهێنانی سەرچاوەكانی وزە، دروستكردنی چەندین گەراج و پاركی تایبەت بەوەستانی ئۆتۆمبێلەكان بۆ كەمكردنەوەی گرفتی هاتوچۆی هاووڵاتیان لەشوێنە گشتییەكاندا.
5. گرنگیدان بەسەوزكردنی شارەكان لەڕێگەی چاندنی نەمام و پشتێنەی سەوزاییەوە «ستانداری جیهانی بۆ سەوزكردنی شارەكان بریتییە لە(15%)».
6. پێویستە دامودەزگا حكومییەكان مۆڵەت نەدەن بەدروستكردنی گەڕەك و كۆڵان و بیناو باڵەخانەكان تاوەكو ئەم مەرجە ژینگەیانەی تێدا رەچاو نەكرێت، كە بریتین لە:
زیادكردنی رووبەری سەوزایی
- دەبێت هەر كەسێك (2م2) لەگۆڕەپانی یاری بەركەوێت لەسنووری گەڕەكەكەی خۆیدا.
- دەبێت هەر كەسێك لەنێوان (1.5 - 2.5م2) لەباخچەو رووبەری سەوزایی بەربكەوێت لەگەڕەكەكەی خۆیدا.
- بەپێی پێوەرە جیهانییەكانی مافی مرۆڤ، دەبێت هەر كەس لەشارەكەی خۆیدا لەنێوان (15 – 20م2) لەباخچەو رووبەری سەوزایی بەربكەوێت.
- دانانی رێوشوێنێكی توند بۆ ئەو كەسانەی ژینگەی شارەكە پیس دەكەن و هەوڵی شێواندنی ژینگەی سروشتی دەدەن.
- دوورخستنەوەی ئەو كارگەو شوێنە پیشەسازییانەی كە مایەی هەڕەشەن بۆ سەر ژینگەی شارو تەندروستی مرۆڤ.
- گرنگیدان و بەرزڕاگرتنی یادی (16/4) رۆژی ژینگەی كوردستان و (5/6) رۆژی ژینگەی جیهان، ئەویش لەڕێگەی سازکردنی فێستیڤاڵ و چالاكی هونەریی و رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی لەناو چین و توێژە جیاجیاكانی كۆمەڵگەدا دەبێت. 
كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك
- دانانی سیستمێكی گونجاو و دروست بۆ چۆنیەتی كۆكردنەوەی زبڵ و پاشەڕۆ و خاشاكی شارەكان، پاشان فڕێدانیان بۆ شوێنێكی دیاریكراو و شیاو دوور لەچالاكییە مرۆڤایەتییەكان، ئەویش لەڕێگەی چاڵ هەڵكەندن و لێدانی تونێل بۆ تێفڕێدانی پاشەڕۆ پاشان سەرداپۆشینەوەیان دەبێت، چونكە نابێت فڕێدانی پاشەڕۆ لەدووری شارەكەمان هەروا بەشێوەیەكی هەڕەمەكیانە بێت.
- خەڵاتكردن و دەستخۆشی كردن لەهەوڵە تاكە كەسییەكان و دەستە جەمعییەكان، سەبارەت بەپاكڕاگرتن و گرنگیدان بەجوانكردنی شار، هەروەها پێویستە جوان راگرتن و پاكڕاگرتنی شار بەكەلتوور بكرێت.
- دانانی سیستمێكی تەكنۆلۆژیای نوێ و گونجاو بۆ دووبارە بەكارهێنانەوەی پاشەڕۆكان لەڕێگەی پرۆسەی (recycle) ئەمەش لایەنێكی گرنگی پاكڕاگرتنی ژینگەی شارە لەلایەك و لەلایەكی تریشەوە لایەنێكی گرنگی داهاتی نەتەوەیی و تاكەسییە لەڕوانگەی ئابوورییەوە.
- دانانی چەند تابلۆو هێمایەكی رێنمایی لەناوچە گەشتوگوزارییەكان و ناوچە گشتییەكان، كە تێیدا رۆڵ و گرنگی دارو درەخت و جوانكردنی شارو چۆنێتی پاراستنی ژینگەی ناوچەكە بخاتەڕوو و پیشانی بدات.
- سوود وەرگرتن لەبەكارهێنانی سەرچاوەی وزەی پاك یان وزە نوێیەكان وەك (وزەی خۆرو با) لەجیاتی بەكارهێنانی (نەوت و خەڵووزو گازی سروشتی).
سوودوەرگرتن لەئەزموونەكان
- ناشتنی رووەك بەقەراغی شەقامەكان و لەباخچە گشتییەكان و شوێنە بەتاڵەكان و رێگەو رێچكە بچوكەكان و دەوروبەری كارگەكاندا، چونكە رووەك گازی دووانەئۆكسیدی كاربۆن و تەپوتۆزو پیسكەرەكان هەڵدەمژێت و ئۆكسجین دەداتەوە.
- دەبێت و زۆر پێویستە كە گرنگی و رۆڵ و بایەخی سەوزایی بۆ نەوەی ئێستاو ئایندە بەهەند وەربگیرێت، بۆئەوەی ببێت بەكەلتوورێك لەناو ژیانی كۆمەڵگەی مرۆڤایەتیدا.
- دانانی سەبەتەو سەلەی خۆل و خاشاك لەشوێنە گشتی و ناو بازەڕاكاندا، هەروەها پێویستە پاشەڕۆكان تێكەڵ بەیەكتر نەكرێن، بۆئەوەی بەئاسانی لەیەكتر جیابكرێنەوەو دووبارە بەكاربهێنرێنەوە.
- سوود وەرگرتن لەئەزموونی وڵاتانی دراوسێ و بیانی لەڕێگەی پەیڕەوكردنی بەرنامەو چۆنیەتی پەرەپێدانی گرنكی و بایەخی ژینگە، وەك هۆكارێك كە كاریگەریی هەیە لەسەر لایەنەكانی ژیانی ئێمەی مرۆڤ.
- بەخێوكردنی ئاژەڵ لەشارەكاندا كارێكی ناشارستانییە، پێویستە رێ لەبەخێوكردنی پەلەوەرو ئاژەڵ بگیرێت و سنووردار بكرێت، ئەمیش لەڕێگەی جیاكردنەوەی شوێنێكی تایبەت و دوور لەناوەندی شارەكان دەبێت.
- دروستكردنی چەندین پارك و باخچەی گشتی تایبەت بەشوێنی پشوو و خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتیان، بۆئەوەی بتوانن كاتەكانی بەتاڵەكانی خۆیان بەئاسوودەیی تێدا بەسەربەرن.
Sardar86.rania[at]yahoo.com

 

پەیوەندی

ناونیشان:

ڕانیە - بەرامبەر پارکی گشتی

تەلەفون :

07701957756

ئیمەیڵ:

ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان

Facebook

YouTube

پەیجی فەیسبووک