• info@mdraparin.org

  • پەیوەندی :07701957756

  • کاتی دەوام :٨:٣٠ تاکوو ١٢:٣٠

هەواڵەکان

لێرە دوایین هەواڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دەبینن

 

 

سنوری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی ڕاپەڕین
لەکاتی پشووی درێژخایەنی باری ناتەندروستی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڕێوەبەرایەتیمان بەتوانی دارایی دیاریکراو و توانای معنوی لەڕێگای ڕاستەوخۆ بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیمان لەڕێگای سەرۆکایەتی شارەوانیەکانی سنوری دەڤەرەکەمان هەستاین بەئەنجامدانی چەندین کار و چالاکی خزمەتگوزاری و جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژەی گرنگ و پێویست بۆ دەڤەرەکە و ناوەندی قەزا و ناحەیەکانی سنوری دەڤەرەکە کە لەخوارەوە بەکورتی ئاماژەما پێدراوە:

* کار و پڕۆژەی ڕێگاسازی :
۱ـ قیرتاوکردنی شەقامی گەڕەکی ماردین لە ڕانیە.
۲ـ قیرتاوکردنی شەقامی گەڕەکی داستان لەڕانیە.
۳ـ قیرتاوکردنی ڕێگای سەرەکی بەردەم فەرمانگەی داواکاری گشتی قەزای ڕانیە و کتێبخانەی گشتی ڕانیە.
٤ـ کۆنکرێتکردنی ڕێگای سەرەکی بەردەم (تاقیگەی پشکنینی نەخۆشیە ڤایرۆسیەکان) کۆنکرێت کردنی ناو سنوری تاقیگە و ژوورەکانی ناو تاقیگەکە.
٥ـ چاکسازی لە ڕێگا تێكچووەکان (چاڵ)ی بەشێکی شەقامەکان لەناو قەزای قەڵادزێ.
٦ـ کۆنکرێتکردنی ( یوتێرن)ی سەرەکی شەقامی سەرەکی بۆسکێن لەسنوی سەرۆکایەتی شارەوانی بۆسکێن .
۷ـ نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی شەقامی بەردەم نەخۆشخانەی کۆنی ڕانیە.
*کار و پڕۆژەیی ژینگەیی :
۱ـ دروستکردنی پارکی شار بەدیزانێکی سەردەمیانە بەهەموو قۆناغەکانی پڕۆژەکەوه لە ناوەندی قەزای قەڵادزێ .
۲ـ تەواوکردنی قۆناغی یەکەمی پارکی خێزانی سەروچاوە لەسنوری سەرۆکایەتی شارەوانی سەروچاوە بەچەند قۆناغێکی(سەوزکردن و تۆڕی ئاو و حەوزێکی کۆنکرێتی گەورە و بیری سەرچاوەی ئاو ).
۳ـ دروستکرنی باخچەیەك لەناو سنوری سەرۆکایەتی شارەوانی بۆسکێن.
٤ـ چاندنی هەزارن دار و گوڵی جۆراو و جۆر لەتەواوی سنوری سەرۆکایەتیەکانی شارەوانی دەڤەری ڕاپەڕین.
هەروەها خزمەتکردنی ڕۆژانەی پارك و باخچەکانی ناو شارەکان وەکو کارەکانی پاراستنی ڕێژەی سەوزایی و کاری ئاودان و خاوێنکردنەوە و ڕشاندنی قڕکەری کیمیایی بۆ نەحۆشیە ڕووەکیەکان و بڕینی ڕووبەری سەوزایی بەچیمەن بڕین و چەندین کاری جوانکاری لەناو شار و سەر شەقامەکان.
٥ـ سەرەڕای هەموو کارەکانی تری پاک ڕاگرتنی ناو شارەکان بە دەستی پیرۆزی کرێکارانی خۆشەویست و ژینگەپارێزان و پاراستنی موڵکەکانی گشتی زەوی و زاری میری لەلایەن ستافی چاودێرانی زیادەڕۆییەکان و خزمەتگوزرایەکانی تری کۆڵان و ڕێگا تێکەڵەڕێژەکانی سنوری ناحیە و گوندەکان بە ئامێرەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتیمان کە چاونەترسانە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا کارەکانیان ئەنجامداوە و خۆیان کردبوو باری خۆبەخشی بەبێ مووچەیی و پشوو و باری خراپی معنوی.
٦ـ ڕشاندنی شەقامە سەرەکیەکان و فەرمانگەکانی سەرجەم شارەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتیمان بە دەرمانی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ پاراستنی ژیانی هاوڵاتیانی دەڤەرەکەمان بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنەکانی تری پەیوەندیداری تەندروستی و بەرگری شارستانی شارەکان.

ئامانجمان خزمەتکردنی کردنی دەڤەرێکی خاوەن قوربانیە لێرەوە پەیامی خزمەتی تەواوی کوردستان دەگەیەنین.

 

 

بریاری ٥٤٤ جێگری سەرۆکی حکومەت هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی بووە هۆی خزمەتێکی زۆر بە دەڤەری راپەرین ،هاوڵاتیەکی زۆر تێیدا سوودمەند بوون و توانیان خانوەنەکانیان تاپۆبکەن .
داهاتی ئەم بریارە بۆ شارەکان خۆیان خەرج دەکرێتەوە کە لە ئێستادا چل و سێ پرۆژە لە سنورەکەمان چوونەتە بواری جێ بە جێکردن .

 

 

 

 

 

ڕێكەوتی (۸/ ۱/ ۲۰۲۰) لە دیوانی بەرێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی راپەڕین بە ئامادەبوونی دەزگاکانی راگەیاندن ،بەرێوەبەری شارەوانییەکانی راپەرین ئەندازیار (ئاوارە علی حسن) و سەرۆک شارەوانیەکانی (قەڵادزێ،حاجیاوا،سەنگەسەر،ژاراوە) لە پرێس کۆنفراسێکدا ئاماری پرۆژە و چالاکیەکانی ساڵی (۲۰۱۹)ی خستە روو .

ئەندازیار (ئاوارە علی حسن) وتی : بەرێوەبەرایەتیمان پێینایە ساڵی چوارەم و سەرجەم کارو بارەکانی ئیدارەی راپەڕین کە پەیوەند بە شارەوانیەکان لە بەرێوەبەرایەتیمان ئەنجامدەدرێت ،بۆ هیچ پرۆژە و کارێک ناگەرێینەوە بۆ پارێزگای سلێمانی .
بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردنی سنوورەكەمان هەوڵمانداوە بە شێوەیەکی فەرمی لە یاساکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی شارەوانی گەشت و گوزار بەرێوەبەرایەتیمان ببێت بە بەرێوەبەرایەتی گشتی .
لە درێژەی لێدوانەکەی وتی :بریاری (٥٤٤) کە بۆ ماوەی دووساڵ کاری لەسەر کرا تاپۆکردنی خانوە بێ تاپۆکان و لادانی زیادەرۆکان لەسەر شوێنە گشتیەکان کە بڕیاری بەرێز جێگری سەرۆکی حکومەت بوو كە بە بڕیاری هاوڵاتیان ناسرا کە سەدا سەدی داهاتەكەی بۆ پڕۆژە خزمەتگوزاریەكانی شارەوانی پەیوەندی دار تەرخان دەکرا كە نزیکەی ملیارێک و حەوسەد و پەنجاملیۆن دینار داهاتی سەرجەم شارەوانیەکان بوو ، لە هۆبەكانی پلاندانان و تەندەرکاری بەرێوەبەرایەتیمان شەش پرۆژە كاری ئامادەكاری و تەندەری بۆ کرا و بە جێ بە جێ کردنی راستەوخۆ چوونە خزمەتی هاوڵاتیانەوە ،کە چل و پێنج پرۆژەی گەورە و بچووک بوو کە ئێستا لە کارکردندان لە شارەکانی [ رانیە ،چوارقوڕنە،قەڵادزێ،حاجیاوا] .
ئەندازیار ئاوارە علی حسن وتی: بەداخەوە تەنها هەزار و سەد و پەنجا هاوڵاتی توانی لێی سوودمەندبێت بە تاپۆکردنی خانوەکان و لابرنی ئەو خانوانەی لەسەر زیادەرۆکان بوو .
و قەرەبوو كردنەوەیان بە زەوی
دەربارەی پلان و نەخشەسازی و پرۆژەکانی وەبەرهێنان و موساتەحە بەرێوەبەری شارەوانیەکانی راپەڕین وتی:ئەو نەخشانەی لە هۆبەی نەخشەدانان و ماستەرپلان پلاندانان پەسندکراون بە هاوکاری بەرێوەبەرایەتی نەخشەدانان و ئاوەدانی راپەرین سی پرۆژە لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان پەسندکراون و هەوڵی زۆرمان داوە بۆ ئەوەی زۆرترین نەخشەی شارەکان پەسندبکرێت بۆ ئەوەی سوودمەندبن لە بریاری (٥٤٤) .
هاوکات سەدو بیست دوو مامەڵەی هاوڵاتیان لە راست کردنەوە و یەکگرتنی ئەنجامدراوە ،چوار پڕۆژەی وەبەرهێنانمان جێ بە جێ کردووە .
پەنجا پرۆژەی بچووکی پیشەسازی کاری لەسەر کراوە .
بیست و هەشت پرۆژەی موساتەحە لە ساڵی رابردوو لە سنوری بەرێوەبەرایەتی شارەوانییەکان جێ بە جێ کراون .
نۆ مامەڵەی پێشنیاری زەویشمان جێ بەجێ كردووە .
ئەندازیار ئاوارە علی حسن سەبارەت بە پرۆژەکان وتی :سی و شەش پرۆژە لەسنوری بەرێوەبەرایەتیمان هەیە نزیکەی شەش پرۆژەیان بە داخەوە دەستیان بە کارەکانی نەکردۆتەوە ،بیست و هەشت پرۆژەش لە جێ بەجێکردندان و چەند پرۆژەیەکیش تەواو بووە .
ئەو پرۆژانەش لەسەر بوودجە جۆرا و جۆرەکانی حکومەتی هەرێم جێ بە جێ کراون .
هاوکات لە داهاتی زەوی رووکن و نایاب بە بڕیاری تایبەتی وەزارەتی شارەوانی بوودجەکە بۆ شارەوانیەکە خۆی خەرج دەکرێتەوە نۆ پرۆژەمان جێ بە جێ کردووە .
هاوکات لە بڕیاری (٥٤٤) چل و نۆ پرۆژەمان ئەنجامداوە .
لە بودجەی وەزارەت بە سووپاسەوە بۆ جەنابی وەزیر یانزە پرۆژەمان ئەنجامداوە .
لە بودجە جۆرا و جۆرەکانی حکومەتی هەرێم شەش پرۆژەمان چۆتە خزمەتی هاوڵاتیان .
لە بودجەی بەرێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی راپەرین سەدو سی شەش پرۆژەی بچووکی خزمەتگوزاری گشتی ئەنجام دراوە بۆ سەرجەم شارەکانی سنوری بەرێوەبەرایەتیمان چۆتە خزمەتی هاوڵاتیان بە نزیکی حەوسەدو سێ ملیۆن دینار بووە .
بەرێوەبەری شارەوانیەکانی راپەرین لە درێژەی لێدوانەکەی وتی : پرۆژەی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک و دروستكردنی كارگەی ریسایكلین گرینگترین پرۆژەی سنورەکەمانە لە ماوەی ساڵی رابردوو دەملیار دیناری خەرجکراوە و باقی گوژمەکەی تر بۆ ساڵانی ئایندە ماوە .
ئەندازیار ئاوارە علی حسن باسی پرۆژە بچووکەکان دەکات و دەڵێ : زیاتر لە چل و پێنج ئامێری بچووک و گەورەی لەكار كەوتوومان. سیانە کردووە ،کڕینی پێویستی سووتەمەنی بۆ شارەوانیەکان نزیکەی (۱٤۲٫۰۰۰)لیتر گاز و بەنزین بۆ شارەوانیەکانی سنوری بەرێوەبەرایەتیمان دابین کردووە .
ئەندازیار ئاوارە علی باسی داهاتی بەرێوەبەرایەتی دەکات و دەڵێت : سەرجەم شارەوانیەکان کە لەرێگای خۆیانەوە بەدەست هاتووە سێ ملیار و حەوسەد و هەشتاو دوو ملیۆن بووە سەدا حەڤدەیان بە بریاری وەزارەتی دارای و وەزارەتی شارەوانی بۆ خۆیان خەرجکردووە نزیکەی شەسەد و چل سێ ملیۆن دینار بووە خراوەتە خزمەتی هاوڵاتیان .

 

هاوكات یەكێك لەدەستكەوتە گرنگەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان.
داڕشتنی پلان و ڕیزبەندی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان و ڕووەكی (موساتەحە )ی پێشوەخت بۆ ساڵانی ئایندە و بە تایبەت بۆ ساڵی (٢٠٢٠) لەسەر بنەمای ئامار و پێویستی شار و گەڕەك و ناوچەكە ئامادە كراوە و ڕوون. و شەفاف دەبێت نەك بە (خواستی وەبەرهێن ) كە ستافی هۆبەی پلاندانان و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتمان. بە هەماهەنگی هۆبەكانی پەیوەندیدار لە هەر شارەوانیەك ئامادەیان كردووە .
داهاتی (٥٤٤) یەک ملیار و حەوسەد و پەنجا و یەک ملیۆن دینار بووە .

هاوکات تیشکی خستە سەر داهاتی زەوی فرۆشتن دووملیار و سێ سەد حەڤدە ملیۆن دینار داهاتی شارەوانیەکان بووە .
لە کۆتایدا بەرێوەبەری شارەوانیەکانی راپەرین ئاماژەی بە گرنگی توانای مرۆیدا کە لە ساڵی رابردوودا لە چەندین بواری جۆرا و جۆری سیمینار و خول و هەڵمەتی هۆشیاری ژینگە پارێزی ئەنجامدراوە بۆ سەرۆک شارەوانیەکان و فەرمانبەران و خوێندکاران .

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی ڕاپەڕین

 

 

 ئاڵوو گۆری سەرۆک شارەوانییەکانی راپەرین کرا 

لە دیوانی بەرێوەبەرایەتیمان بە ئامادەبوونی سەرپەرشتی ئیدارەی راپەرین و قائیمقامی رانیە و بەرێوەبەری ئەو ناحیانەی سەرۆک شارەوانییەکانیان گۆراوە ،هاوکات لەگەڵ نوێنەری مەڵبەندی ۲٤ راپەرین ئاڵوو گۆر لە هەشت شارەوانی سنوری بەرێوەبەرایەتیمان کرا لەسەر راسپاردەی جێگری سەرۆکی حکومەت و بە فەرمانی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار کە پێک هاتبوو لە شارەوانیەکانی :
- شارەوانی سەنگەسەر
سەرۆکی شارەوانی نوێ / دلێر اسماعیل معروف.
- شارەوانی ژاراوە
سەرۆکی شارەوانی نوێ /رێزان عبدللە خدر.
- شارەوانی هەڵشۆ
سەرۆکی شارەوانی نوێ/بەختیار احمد فەرخە
-شارەوانی هێرۆ
سەرۆکی شارەوانی نوێ/علی ساڵح خدر
-شارەوانی سەرکەپکان
سەرۆکی شارەوانی نوێ /مەولود حمەد احمد
-شارەوانی خدران
سەرۆکی شارەوانی نوێ /ئومێد حسن علی
شارەوانی ئیسێوە
سەرۆکی شارەوانی نوێ/ موزەفەر احمد خدر بە وەکالەت .
-شارەوانی بۆسکێن
سەرۆکی شارەوانی نوێ /سەرهەد رسوڵ مستەفا.

 

 

پەڕەى 2 لەکۆى 7 پەڕەدا

پەیوەندی

ناونیشان:

ڕانیە - بەرامبەر پارکی گشتی

تەلەفون :

07701957756

ئیمەیڵ:

ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان

Facebook

YouTube

پەیجی فەیسبووک