بەشی یەکەم
به‌رێوه‌به‌ری شاره‌وانیه‌كانی راپه‌رین ئه‌ندازیار ئاواره عه‌لی حسن له‌گه‌ڵ جێگری هونه‌ری رێباز پیرۆت له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی له دیوانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چه‌ند زانیاریه‌كی گرینگ و پرۆژه و چالاكیه‌كانی ساڵی 2017 راگه‌یاندن و وتیان :
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانیه‌كانی راپه‌رین وه‌ك ده‌سكه‌وتێكی گرینگ بۆ سنوری ئیداره‌ی راپه‌رین له به‌رواری (14-8-2016) فه‌رمانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری بۆ ده‌رچوو به مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی ، له (23-11-2017) به فهرمانیكی تری وه‌زاری 15 شاره‌وانی له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانیه‌كانی سلێمانی پچراندران بۆ سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانیه‌كانی راپه‌رین ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی گرینگ بوو بۆ خرمهتكردنی هاوڵاتیانی سنوری راپه‌رین بووه هۆی كارئاسانی بۆیان پێشكه‌ش و كردنی پرۆژه‌ی زیاتر .
دوای هه‌وڵێكی زۆر له‌به‌رواری (16-4-2017) به فه‌رمانێكی وه‌زاری یه‌كه‌ی ژمێریاری كرایه‌وه مانگانه بری (66150000)شه‌سه‌ت و شه‌ش ملیۆن و سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار بوودجه‌ی مانگێكمانه له مانگی 6-2017 ده‌ست به خه‌رجكردنی كراوه .
ئه‌ندازیار ئاواره عه‌لی وتیشی :یه‌كێك له هه‌وڵه گرینگه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ده‌سه‌ت پێكردنه‌وه‌ی پرۆژه وه‌ستاوه‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌بوو به هه‌وڵی به‌رێز جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت توانرا ( 17 ) پرۆژه‌ی گرینگ ده‌ست بهكارببنهوه .
هاوكات له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوو له‌سه‌ر بودجه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی توانرا ( 73 ) پرۆژه‌ی جۆرا و جۆری بچووك له سه‌رجه‌م شاره‌وانیه‌كانی سنوری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی جێ به جێ بكرێت .
به‌رێوه‌به‌ری شاره‌وانیه‌كانی راپه‌رین راشی گه‌یاندن: له بواری ژینگه‌ی توانرا پرۆژه‌ی ( كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك و ریسایكلین ) بۆماوه‌ی سێ ساڵی ئاینده رازامه‌ندی وه‌ربگیرێت له ئێستادا له پرۆسه‌ی ته‌نده‌رین و راگه‌یاند دایه ، هاوكات له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوو دوو هه‌ڵمه‌تی نه‌مام رواندنی گه‌وره ئه‌نجمدراوه ،جگه له‌وه‌ش هه‌شت هه‌زار نه‌مام به‌سه‌ر شاره‌وانیه‌كان دابه‌شكراوه و چوار جه‌زره‌ی وه‌سه‌تی سهوزكراون له‌گه‌ڵیشدا دوو پارك سه‌وزكراوه و پاركێك درووست كرا .
رۆژانه بری (327296) تۆن خۆڵ و خاشاك له سنوری ئیداری راپه‌رین كۆكراوهته و ژێرخاك كراوه .
له بورای توانای مرۆیی چه‌ندین خولی جۆرا و جۆر بۆ سه‌رۆك شاره‌وانیه‌كان و فه‌رمانبه‌رانی شاره‌وانیه‌كان و دیوانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كراونه‌وه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانیه‌كانی راپه‌رین به سه‌رجه‌م شاره‌وانیه‌كانی سنوری (749) باخه‌وان و فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ستی هه‌یه له ساڵی 2017 به فه‌رمانێكی وه‌زاری ویسترا ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌رانی كه‌م بكرێنه‌وه به‌ڵام دوای هه‌وڵێكی زۆر توانرا بۆ سه‌رجه‌میان نوێ بكرێته‌وه لێره‌وه‌ش ئه‌م مووژده‌یه راده‌گه‌یه‌نین بۆساڵی 2018 بۆیان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه .
له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا بۆ سێ سێكته‌ری جیاواز ئه‌م بره پارانه سه‌رف بكرێت:
باخچه‌كان و سه‌وزایی :162،251،734دینار
رێگا و بان : 114،747،500 دینار
چاكردنه‌وه‌ی ئامێره‌كان و دابینكردنی سووته‌مه‌نی : 58،183،500 دینار
ئه‌م بره پارانه سه‌رفكراوه .
هاوكات به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانیه‌كانی راپه‌رین و سه‌رجه‌م شاره‌وانیه‌كان له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوو بری (558،184،000) پێنسه‌د و په‌نجا و هه‌شت ملیۆن و سه‌د و هه‌شتا و چوار ههزرای دینار بۆ سێكته‌ره جیاوازه‌كان له سنوری ئیداره‌ی راپهریرن خه‌رجكردووه .