• info@mdraparin.org

  • پەیوەندی :07701957756

  • کاتی دەوام :٨:٣٠ تاکوو ١٢:٣٠

هەواڵەکان

لێرە دوایین هەواڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دەبینن

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانیه‌كانی سلێمانی شاندێكیان به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌رێوه‌به‌ری گشتی و چه‌ندین بەرێوەبەر و لێپسراو به‌شیان سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانیه‌كانی راپه‌رینیان كرد.

ستافی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانیه‌كانی راپه‌رین به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ندازیار ئاواره‌ علی حسن به‌ شێوازێكی شایسته‌ پێشوازیان له‌ شاندی میوان كرد .
ده‌ستپێكی سه‌ردانه‌كه‌ چه‌ند پرۆژیه‌كیان به‌سه‌ر كرده‌وه‌ كه‌ سه‌رپه‌رشتیان له‌ لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانیه‌كانی سلێمانیه‌ ،پرۆژه‌كانیش بریتبوون له‌ (پرۆژه‌ی دروستكردنی وێستگه‌ی خۆڵ و خاش له‌ چوارقورنه‌ ، درووستكردنی دووسایدی پرۆژه‌ی كێوه‌ره‌ش ) .
دواتر سه‌ردانی دیوانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانیه‌كانی راپه‌رین كرد و رێزلێنانیان بۆ كۆمپانیای گارێكس و 32 نوێنه‌ری شاره‌وانیه‌كان كه‌ چاودێری كاره‌كانی كۆمپانیای گارێكس ده‌كه‌ن رێكخست .
دواتر كۆبوونه‌وه‌ی ستافی هه‌ردوو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رێوه‌چوو به‌ ئامانجی دروست كردنی هه‌ماهه‌نگی زیاتری هه‌ردوولا و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و گه‌رانه‌وه‌ی دۆسیه‌كانی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه‌ له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانیه‌كانی سلێمانین .
كه‌می ئامێر و میلاك له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانیه‌كانی راپه‌رین ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌بوو ، به‌رێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانیه‌كانی سلێمانی به‌ڵێنیدا به‌ پێی توانا هاوكار بێت و ئه‌و بابه‌تانه‌ی به‌ هه‌ڵواسراوی ماونه‌وه‌ له‌ نێوانان هه‌ردوو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی له‌سه‌ر خواستی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانیه‌كانی راپه‌رین چاره‌سه‌ر بكرێت .

لەسەر داواکاری بەرێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی راپەرین بۆ نوێ کردنەوەی گرێبەستی کارمەندانی کاتی پانزدە شارەوانی سەر بە بەرێوەبەرایەتیمان ، وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار رەزامەندی دەربری لەسەر نوێ کردنەوەی ۷٤۹ گرێبەست ، بۆ ئەم مەبەستەش نوسراویان ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری کردووە و لەم هەفتەیەش چاوەرێی دەکرێت رەزامەندی دارایی بۆ وەربگیرێت .

لە بەردەوامی هەوڵەکان بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی سەوزای لە سنوری ئیدارەی راپەرین پرۆژەیەکی گرینگ چووەبواری جێ بەجێ کردنەوە .
پرۆژەکەی بریتیە لە دروست کردن و سەوزکردنی شەش باخچە لەشاری حاجیاوا لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی هەرێمەکانە و لەژێر چاودێری بەرێوەبەرایتی شارەوانیەکانی راپەرینە .

 

پارێزەرانی ژینگە و کرێکارە دڵسۆزەکان بوونەتە هۆی جوانتر کردنی شار ، بەخشینی سیمایەکی تر بە شار .

بەرێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی راپەرین لە پای دڵسۆزی و لە خۆبردووی حەوت کارمەندی بەشی چاکردنە و چاکسازی سەرۆکایەتی شارەوانی رانیە ، کە بەردەوام و بێ ماندووبوون خزمەتی رانیەیان کردووە رێزلێنانیان پێشکەش کرا .
هاوکات بەرێوەبەری شەتڵگەی شازاد سائیب کەبەشێوەیەکی هەمیشەی هەوڵی دابینکردنی دار و گوڵی جۆرا و جۆری داوە بۆ سنوری راپەرین ئەویش دڵسۆزی بەرز نرخێنرا و رێزلێنانی پێشکەش کرا .
جێگای ئاماژە بۆ کردنە رێزلێنانەکان لە لایەن هەریەکە لە جێگری کارگێری و دارای ، جێگری هونەری و بەرێوەبەری نوسینگە و لێپسراوی بەشی باخچەکان و لێپسراوی بەشی ژینگە و لێپسراوی بەشی راگەیاندن پێشکەش کران .

پەڕەى 5 لەکۆى 7 پەڕەدا

پەیوەندی

ناونیشان:

ڕانیە - بەرامبەر پارکی گشتی

تەلەفون :

07701957756

ئیمەیڵ:

ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان

Facebook

YouTube

پەیجی فەیسبووک