• info@mdraparin.org

  • پەیوەندی :07701957756

  • کاتی دەوام :٨:٣٠ تاکوو ١٢:٣٠

هەواڵەکان

لێرە دوایین هەواڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دەبینن

 

بەرواری (۱۷/ ۱/ ۲۰۱۹) لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی ڕاپەڕین کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو بەسەرپەرشتی ئەندازیار (ئاوارە علی حسن) بەڕێوەبەری شارەوانیەکانی ڕاپەڕین لەگەڵ سەرجەم سەرۆک شارەوانیەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتیمان
لە کۆبوونەوەکە باسی کارو چالاکی ساڵی (۲٠۱۸) لەسەرجەم سێکتەرەکان و ڕەوشی خزمەتگوزاری شارەوانیەکان و پلانی ساڵی داهاتوو کراو ئاستەنگ و گرفتەکان باسیان لێوە کراو ئاڵوگۆڕی ڕاو بۆچوون و پێشنیارەکان کرا.

 

 

 

لە دیوانی بەرێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی راپەرین بە ئامادە بوونی بەرێوەبەری گشتی نەخشەدانان و ئاوەدانی و بەرێوەبەری شارەوانییەکانی راپەرین و بەرێوەبەری نەخشەدانان و ئاوەدانی راپەرین سەرۆک شارەوانییەکانی ( رانیە،چوارقورنە حاجیاوا ) کۆمپانیای جێبەجێکار ( تیم انتر ناشناڵی لوبنانی ) لە دیوانی بەرێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی راپەرین کۆ بوونەوەیە لەسەر دەست بەکاربوونەوەی ماستەر پلانی شارەوانیەکانی ( رانیە ،حاجیاوا ،چوارقورنە ) بەرێوەچوو .

لە کۆبوونەوەکە بەوردی باسی پلانی جێبەجێ کردنی پرۆژەکە کرا چارەسەری گونجاو بۆ کێشەکان دۆزرایەوە.
ئەم پرۆژەیە بە گووژمەی ٫۰۰۰ ۱٫٥۰٤٫۰۰۰ ملیارێک و پێنسەد و چوارملیۆن دینارە.
(ئەم پرۆژەیە گرینگی و تایبەت مەندی زۆری هەیە لە رووەکانی (دیزاینکردنی ماستەرپلانی رانیە، حاجیاوا، چوارقورنە بۆ 25 ساڵی داهاتوو ،دیاری کردن و رێکخستنەوەی شارەکان لەسەر بنەمای ئەندازەیی و پلانی گونجاو بۆ ئێستا و ئایندە 

 

 

 

لەرۆژی جیهانی کرێکاران یەکی ئایار بەرێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی راپەرین و شارەوانییەکانی سنوری بەرێوەبەرایەتی لە پێناوی خزمەت کردن بە کرێکاران و باخەوانەکانی شارەوانییەکان لە غاباتی رانیە و پارکی دەروازەی قەڵادزێ نیوەرۆ خوانێکیان بۆ باخەوانەکان سازکرد پیرۆزبای و دەست خۆشیان لێ کردن کە بوونەتە هەوێنی سەوزای و ئاوەدانی و پاک راگرتنی شارەکان .

هاوکات سەرۆکایەتی شارەوانی سەنگەسەر رێزلێنانی بۆ باخەوانەکانیان ئەنجامدا .
مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین و بەرێوەبەری شارەوانییەکانی راپەرین و سەرۆک شارەوانییەکان ئەنجامدرا .
هیوای تەندروستیەکی باش بۆ کرێکار و باخەوانەکانمان دەخوازین دەستی ماندوو نەبوونیان دەگوشین و پەیمانی خزمەتی زیاتریان پێدەدەین .

 

شاندێکی بەرێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی راپەرین بە سەرۆکایەتی ئەندازیار ئاوارە علی حسن بەرێوەبەری شارەوانییەکانی راپەرین و بەشێک لە لێپسراو بەشەکانی دیوانی بەرێوەبەرایەتی سەردانی شارەوانی حاجیاوا کرد ، لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی و کارمەندانی شارەوانی حاجیاوا کۆبوونەوە بریاردرا پێداچوونەوە بە میلاک بۆ شارەوانی ناوبرا و بکرێت و درخستەیەکی تایبەت بە مەیدانی حاجیاوا جێ بەجێ بکرێت .
دواتر شاندەکە سەردانی شارەوانی سەرکەپکانیان کرد و لەگەل بەرێوەبەری ناحیە و سەرۆکی شارەوانی و کارمەندانی شارەوانی کۆ بۆوە دوای گفتۆگۆ و را گۆرینەوە بریاردرا باخچەی پێشمەرگە لە سەرکەپکان لەسەر بودجەی بەرێوەبەرایەتی تەواو بکرێت .

 

 

شاندێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار بە سەرۆکایەتی نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار سەردانی ئیدارەی راپەرینیان کرد .شاندێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار بە سەرۆکایەتی نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار سەردانی ئیدارەی راپەرینیان کرد .سەرەتا سەردانی بەرێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی راپەرینی کرد و لە لایەن ئەندازیار ئاوارە علی حسن و سەرۆک شارەوانییەکان و لێپسراو بەشەکان دیوان پێشوازی لێ کرا .

پەڕەى 4 لەکۆى 7 پەڕەدا

پەیوەندی

ناونیشان:

ڕانیە - بەرامبەر پارکی گشتی

تەلەفون :

07701957756

ئیمەیڵ:

ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان

Facebook

YouTube

پەیجی فەیسبووک