لە سنوری بەرێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی ئیدارەی راپەرین سەرۆکایەتی شارەوانی چوارقورنە لەسەر داهاتی خۆی بە نزیکی سێ ملیارد دینار پرۆژە لە شارەکەی ئەنجامدەدات
ئەمرۆ ۲۰۱۹/٥/۲٦ لە شاری چوارقورنە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حیزبی و حکومی ئیدارەی راپەرین بەردی بناغەی پرۆژەی ( دروست کردنی شەقامی ٦۰مەتری ،دروستکردنی ئاوەرۆی سندوقی و لوولەی لە گەرەکی کوردستان )دانرا
ئەم پرۆژانە لە بەرێوەبەرایەتیمان پرۆسەی تەندەرینیان بۆ کراوە و بەشێکیشیان بە شێوەی راستەوخۆ جێبەجێ دەکرێن ، شایانی باسە لە بریاری تایبەتی بەرێز جێگری سەرۆکی حکومەت و بریاری بەکارھێنانی ٪٢٠ داھاتی فرۆشتنی زەوی روکن و نایاب لە سەرجەم شارەوانییەکانی سنوری بەرێوەبەرایەتیمان داھاتێکی زۆر کۆکراوەتەوە و لە چەند مانگی داھاتودا دەچێتە خزمەت ھاوڵاتیان