قەیرانی دارای و رۆژگاری سەختی ئابوری کاری گەری گەورەی لەسەر سەرجەم پرۆژەکان داناوە ،بەجۆرێک بۆتە رێگر لەبەردەم پرۆژە ستراتیژیەکان و پرۆژە گەورە و بچوکەکان .
لەگەڵ بوونی هەموو کۆسپەکان بەرێوەبەری شارەوانیەکانی راپەرین و سەرۆک شارەوانیەکان بەردەوام هەوڵیانداوە پرۆژەکان جێ بەجێ بکەن و نەهێڵن پەکیان بکەوێ و هاوڵاتیان بێ خزمەتگوزاری بن .
پارکی دەروازە لە سەروچاوە بە رووبەری ٥٤ دۆنم بەدیزاینێکی جوان زۆرینەی کارەکانی تەواو بووە تەنها سەدا دووی کارەکانی ماوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا سەرجەم کارەکانی تەواو دەبن .
پارکی سەروچاوە ژوانگەیەکی دڵگیر و ئارام دەبێت بۆ پشوودانی هاوڵاتیان و کاریگەری دەبێت لەسەر بەرز بوونەوەی رێژەی سەوزای .