• info@mdraparin.org

  • پەیوەندی :07701957756

  • کاتی دەوام :٨:٣٠ تاکوو ١٢:٣٠

هەواڵەکان

لێرە دوایین هەواڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دەبینن

وێرای کۆرۆنا و کەرەنتینە پرۆژە و خزمەتگوزاریەکانی شارەوانیەکانی راپەرین بەردەوام بوو

 

 

سنوری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی ڕاپەڕین
لەکاتی پشووی درێژخایەنی باری ناتەندروستی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڕێوەبەرایەتیمان بەتوانی دارایی دیاریکراو و توانای معنوی لەڕێگای ڕاستەوخۆ بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیمان لەڕێگای سەرۆکایەتی شارەوانیەکانی سنوری دەڤەرەکەمان هەستاین بەئەنجامدانی چەندین کار و چالاکی خزمەتگوزاری و جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژەی گرنگ و پێویست بۆ دەڤەرەکە و ناوەندی قەزا و ناحەیەکانی سنوری دەڤەرەکە کە لەخوارەوە بەکورتی ئاماژەما پێدراوە:

* کار و پڕۆژەی ڕێگاسازی :
۱ـ قیرتاوکردنی شەقامی گەڕەکی ماردین لە ڕانیە.
۲ـ قیرتاوکردنی شەقامی گەڕەکی داستان لەڕانیە.
۳ـ قیرتاوکردنی ڕێگای سەرەکی بەردەم فەرمانگەی داواکاری گشتی قەزای ڕانیە و کتێبخانەی گشتی ڕانیە.
٤ـ کۆنکرێتکردنی ڕێگای سەرەکی بەردەم (تاقیگەی پشکنینی نەخۆشیە ڤایرۆسیەکان) کۆنکرێت کردنی ناو سنوری تاقیگە و ژوورەکانی ناو تاقیگەکە.
٥ـ چاکسازی لە ڕێگا تێكچووەکان (چاڵ)ی بەشێکی شەقامەکان لەناو قەزای قەڵادزێ.
٦ـ کۆنکرێتکردنی ( یوتێرن)ی سەرەکی شەقامی سەرەکی بۆسکێن لەسنوی سەرۆکایەتی شارەوانی بۆسکێن .
۷ـ نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی شەقامی بەردەم نەخۆشخانەی کۆنی ڕانیە.
*کار و پڕۆژەیی ژینگەیی :
۱ـ دروستکردنی پارکی شار بەدیزانێکی سەردەمیانە بەهەموو قۆناغەکانی پڕۆژەکەوه لە ناوەندی قەزای قەڵادزێ .
۲ـ تەواوکردنی قۆناغی یەکەمی پارکی خێزانی سەروچاوە لەسنوری سەرۆکایەتی شارەوانی سەروچاوە بەچەند قۆناغێکی(سەوزکردن و تۆڕی ئاو و حەوزێکی کۆنکرێتی گەورە و بیری سەرچاوەی ئاو ).
۳ـ دروستکرنی باخچەیەك لەناو سنوری سەرۆکایەتی شارەوانی بۆسکێن.
٤ـ چاندنی هەزارن دار و گوڵی جۆراو و جۆر لەتەواوی سنوری سەرۆکایەتیەکانی شارەوانی دەڤەری ڕاپەڕین.
هەروەها خزمەتکردنی ڕۆژانەی پارك و باخچەکانی ناو شارەکان وەکو کارەکانی پاراستنی ڕێژەی سەوزایی و کاری ئاودان و خاوێنکردنەوە و ڕشاندنی قڕکەری کیمیایی بۆ نەحۆشیە ڕووەکیەکان و بڕینی ڕووبەری سەوزایی بەچیمەن بڕین و چەندین کاری جوانکاری لەناو شار و سەر شەقامەکان.
٥ـ سەرەڕای هەموو کارەکانی تری پاک ڕاگرتنی ناو شارەکان بە دەستی پیرۆزی کرێکارانی خۆشەویست و ژینگەپارێزان و پاراستنی موڵکەکانی گشتی زەوی و زاری میری لەلایەن ستافی چاودێرانی زیادەڕۆییەکان و خزمەتگوزرایەکانی تری کۆڵان و ڕێگا تێکەڵەڕێژەکانی سنوری ناحیە و گوندەکان بە ئامێرەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتیمان کە چاونەترسانە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا کارەکانیان ئەنجامداوە و خۆیان کردبوو باری خۆبەخشی بەبێ مووچەیی و پشوو و باری خراپی معنوی.
٦ـ ڕشاندنی شەقامە سەرەکیەکان و فەرمانگەکانی سەرجەم شارەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتیمان بە دەرمانی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ پاراستنی ژیانی هاوڵاتیانی دەڤەرەکەمان بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنەکانی تری پەیوەندیداری تەندروستی و بەرگری شارستانی شارەکان.

ئامانجمان خزمەتکردنی کردنی دەڤەرێکی خاوەن قوربانیە لێرەوە پەیامی خزمەتی تەواوی کوردستان دەگەیەنین.

 

پەیوەندی

ناونیشان:

ڕانیە - بەرامبەر پارکی گشتی

تەلەفون :

07701957756

ئیمەیڵ:

ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان

Facebook

YouTube

پەیجی فەیسبووک