لە یادی راپەرینی ٥ ئاداری ۱۹۹۱ بەمەستی زیندوو راگرتنی ئەو پێشمەرگانەی کە توانیان هاوشانی جەماوەری کوردستان رژێمی بەعسی گۆر بە گۆر دەربکەن، بۆ بەستنەوەی خەباتی شاخی پێشمەرگە قارەمانەکان و قوربانیدانی شەهیدەکانمان بە خەباتی شاری نەوەکانیان لە ئێستای حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان و دانەبراوەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە سنورەکەماندا (ئەندازیار ئاوارە علی حسن ) نیان هەڵبژارد وەک رۆڵەی بنەماڵەیەکی تێ کۆشەر و وەک نەوەی کەسی پێشمەرگە و وارسی شەهیدی سەنگەر ،له ئێستادا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بەرهەمی خوێنی شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەکانە خەبات دەکات بە شێوەیەک کە جێگای رەزامەندی هاوڵاتیان و پێشمەرگە دێرینەکانە خەڵاتکرا . جێگای ئاماژە بۆ کردنە بەرێوەبەری شارەوانییەکانی راپەرین لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەرە کە سەرجەم برا و ئامۆزا و کەس و کار و خانەوادەکەیان لە رۆژی دروست بوونی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە لە شاخ بوون و بەبێ دابران پێشمەرگە بوون . خاوەنی برای شەهیدی سەنگەر و مام و ئامۆزا و چەندین کەسی تری شەهیدی سەنگەرن . لە سەرجەم قۆناغە هەستیارەکانی شاخدا بنەماڵەکەیان دەوری کاریگەری هەبووە . ئەندازیار ئاوارە علی حسن خزمەتکارێکی دڵسۆز و راستەقینەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و ملکەچ و خزمەتکاری رێبازی پیرۆزی رابەری کوردایەتی جەنابی مام جەلالە. بەرێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی راپەرینش سوپاس گوزرای کۆمەڵەکە بوو کە بەرێوەبەرەکەیان خەڵات کرد .