بەڕێوەبەری شارەوانیەکانی ڕاپەڕین لەگەڵ سەرجەم سەرۆک شارەوانیەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتیمان كۆبۆوه‌

چاپکردن

 

بەرواری (۱۷/ ۱/ ۲۰۱۹) لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی ڕاپەڕین کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو بەسەرپەرشتی ئەندازیار (ئاوارە علی حسن) بەڕێوەبەری شارەوانیەکانی ڕاپەڕین لەگەڵ سەرجەم سەرۆک شارەوانیەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتیمان
لە کۆبوونەوەکە باسی کارو چالاکی ساڵی (۲٠۱۸) لەسەرجەم سێکتەرەکان و ڕەوشی خزمەتگوزاری شارەوانیەکان و پلانی ساڵی داهاتوو کراو ئاستەنگ و گرفتەکان باسیان لێوە کراو ئاڵوگۆڕی ڕاو بۆچوون و پێشنیارەکان کرا.