سەردانی حاجیاوا و سەرکەپکانیان کرد

چاپکردن

 

شاندێکی بەرێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی راپەرین بە سەرۆکایەتی ئەندازیار ئاوارە علی حسن بەرێوەبەری شارەوانییەکانی راپەرین و بەشێک لە لێپسراو بەشەکانی دیوانی بەرێوەبەرایەتی سەردانی شارەوانی حاجیاوا کرد ، لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی و کارمەندانی شارەوانی حاجیاوا کۆبوونەوە بریاردرا پێداچوونەوە بە میلاک بۆ شارەوانی ناوبرا و بکرێت و درخستەیەکی تایبەت بە مەیدانی حاجیاوا جێ بەجێ بکرێت .
دواتر شاندەکە سەردانی شارەوانی سەرکەپکانیان کرد و لەگەل بەرێوەبەری ناحیە و سەرۆکی شارەوانی و کارمەندانی شارەوانی کۆ بۆوە دوای گفتۆگۆ و را گۆرینەوە بریاردرا باخچەی پێشمەرگە لە سەرکەپکان لەسەر بودجەی بەرێوەبەرایەتی تەواو بکرێت .