جەژنی جیهانی کرێکاران بەرز راگیرا

چاپکردن

لەرۆژی جیهانی کرێکاران یەکی ئایار بەرێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی راپەرین و شارەوانییەکانی سنوری بەرێوەبەرایەتی لە پێناوی خزمەت کردن بە کرێکاران و باخەوانەکانی شارەوانییەکان لە غاباتی رانیە و پارکی دەروازەی قەڵادزێ نیوەرۆ خوانێکیان بۆ باخەوانەکان سازکرد پیرۆزبای و دەست خۆشیان لێ کردن کە بوونەتە هەوێنی سەوزای و ئاوەدانی و پاک راگرتنی شارەکان .

هاوکات سەرۆکایەتی شارەوانی سەنگەسەر رێزلێنانی بۆ باخەوانەکانیان ئەنجامدا .
مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین و بەرێوەبەری شارەوانییەکانی راپەرین و سەرۆک شارەوانییەکان ئەنجامدرا .
هیوای تەندروستیەکی باش بۆ کرێکار و باخەوانەکانمان دەخوازین دەستی ماندوو نەبوونیان دەگوشین و پەیمانی خزمەتی زیاتریان پێدەدەین .