" وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار سەردانی راپەرینی کرد "

چاپکردن

بەرێوەبەری شارەوانییەکانی راپەین وێرای بەخێرهاتن و پێشوازی گەرم لێیان سوپاسی خاتوو نەورۆز مەولودی کرد کە پشتیوانی تەواوی بەرێوەبەرایەتی و ئیدارەی راپەرین بووە و هەوڵی داوە بەرێوەبەرایەتی پێویستەکان لە ئیدارەی راپەرین بکاتەوە .هاوکات وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار سوپاس و پێزانینی خۆی دەربری بۆ ئەو پێشوازەی لێی کراوە ، دەست خۆشی لە بەرێوەبەر و ستافی بەرێوەبەرایەتی کرد کەتوانیویانە بەشێوازێکی شایسته کارەکانی دیوان و شارەوانییەکان و هاوڵاتیان جێ بەجێ بکەن ، بریاریدا رێز و سوپاس بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی دیوانی بەرێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی راپەرین بکات .هاوکات بەڵێنی هاوکاری و پشتیوانی تەواووی بۆ بەرێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی راپەرین دووپات کردەوە .لە بەردەوامی سەردانەکەی بۆ راپەرین بەرێوەبەرایەتی نەخشەدانان و ئاوەدانی راپەینی کردەوە.