دوای فەرمانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان (قوباد تاڵەبانی ) بە مەبەستی تاپۆکردن و چارەسەری کێشەی زەوی و زار و زیادەرۆی لە سنوری ئیدارەی راپەرین و پێک هێنانی لیژنەیەکی باڵا لە سنورەکە ئەمرۆ ۸-۲-۲۰۱۸ لە دیوانی بەرێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی راپەرین یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی کرد و دەست بەکار بوو . کۆبوونەوەکە جگە لە ئەندامانی لیژنەی باڵا کە پێک دێت لە : ( سەرپەرشتی ئیدارەی راپەرین ،بەرێوەبەری شارەوانیەکانی راپەرین ، سەرۆکی شارەوانی رانیە ، بەرێوەبەری تۆماری کردنی خانووبەرەی رانیە ، بەرێوەبەری زەوی و زار لە شارەوانی رانیە ) جێگری سەرپەرشتیار بۆ کار و باری هونەری و بەرێوەبەری نەخشەدانان و ئاوەدانی رانیە و سەرجەم سەرۆک شارەوانیەکانی سنوری راپەرین ئامادەبوون . لە کۆبوونەوەکەدا ناوەرۆکی فەرمانەکە شی کرایەوە و بریاردرا لیژنەکە دەست بەکارەکانی بکات و لیژنیە فەرعیەکان دروست بکرێن و سەرۆک شارەوانییەکانیان راسپارد کە مامەڵەی هاوڵاتیان وەربگرن .

- سەردانەكان: 1197