به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانیه‌كانی سلێمانی شاندێكیان به سه‌رۆكایه‌تی به‌رێوه‌به‌ری گشتی و چه‌ندین بەرێوەبەر و لێپسراو به‌شیان سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانیه‌كانی راپه‌رینیان كرد.
ستافی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانیه‌كانی راپه‌رین به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ندازیار ئاواره علی حسن به شێوازێكی شایسته پێشوازیان له شاندی میوان كرد .
ده‌ستپێكی سه‌ردانه‌كه چه‌ند پرۆژیهكیان به‌سه‌ر كرده‌وه كه سه‌رپه‌رشتیان له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانیه‌كانی سلێمانیه ،پرۆژه‌كانیش بریتبوون له (پرۆژه‌ی دروستكردنی وێستگه‌ی خۆڵ و خاش له چوارقورنه ، درووستكردنی دووسایدی پرۆژه‌ی كێوه‌ره‌ش ) .
دواتر سه‌ردانی دیوانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانیه‌كانی راپه‌رین كرد و رێزلێنانیان بۆ كۆمپانیای گارێكس و 32 نوێنه‌ری شاره‌وانیه‌كان كه چاودێری كاره‌كانی كۆمپانیای گارێكس ده‌كه‌ن رێكخست .
دواتر كۆبوونه‌وه‌ی ستافی هه‌ردوو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رێوه‌چوو به ئامانجی دروست كردنی هه‌ماهه‌نگی زیاتری هه‌ردوولا و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و گه‌رانه‌وه‌ی دۆسیه‌كانی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانیه‌كانی سلێمانین .
كه‌می ئامێر و میلاك له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانیه‌كانی راپه‌رین ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌بوو ، به‌رێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانیه‌كانی سلێمانی بهڵێنیدا به پێی توانا هاوكار بێت و ئه‌و بابه‌تانه‌ی به هه‌ڵواسراوی ماونه‌وه له نێوانان هه‌ردوو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی له‌سه‌ر خواستی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانیه‌كانی راپه‌رین چاره‌سه‌ر بكرێت .