لە دیوانی بەرێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی راپەرین ئەمرۆ ۱۱-۱-۲۰۱۸ بە ئامادەبوونی ئەندازیار ئاوارە علی بەرێوەبەری شارەوانیەکانی راپەرین و مافناس عباس ئەحمەد جێگری بەرێوەبەر بۆ کار و باری یاسای و کارگێری و بەشێک لە لێپسراو بەشەکانی دیوان و سەرجەم سەرۆک شارەوانیەکانی سنوری بەرێوەبەرایەتی کۆ بوونەوەی ئاسای سەرۆک شارەوانیەکان بەرێوە چوو .
له کۆ بوونەوەکەدا باس لە پرۆژە و چالاکیەکانی ساڵی ۲۰۱۷ کراو ئەو ئاستەنگانە خرایەنە روو کە تووشی پرۆژەکان بوون لە هەمان کاتدا پلان بۆ پرۆژەکانی ساڵی ۲۰۱۸ دانرا و چارەسەری ئاستەنگەکان خرایە روو .
لە ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە باس لە ئامادەکاری لیستی مووچەی فەرمانبەرانی شارەوانیەکان کرا بە مووچەی تەواوو پاشەکەوت بۆ ئەوەی ئامادەبێت بۆ حکومەتی عێراق .
هەوڵدان بۆ نەهێشتنی رۆیتن و کار ئاسانی بۆ کاری هاوڵاتیان بەداواکاری شارەوانیەکان بە پێدانی دەسەڵات لە لایەن بەرێوەبەری شارەوانیەکانی راپەرین تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو .
پشتیوانی و هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی (نەخشەدانان و وەبەرهێنان )ی راپەرین باسێکی تری کۆ بوونەکە بوو کە پێویستە هەموو لایەک هاوکاربن بۆ سەرخستنی ئەم دوو بەرێوە بەرایەتیەی کە دەکرێنەوە .
لێپسرا و بەشەکانی شارەوانیەکان پێویستە لە ئاست خواست و داواکاری هاوڵاتیاندابن ئەگەر لەم ئاستە نەبن و لێهاتووییان نەبێت پێویستە گۆرانکاریان تێدا بکرێت .
پرس و ئاریشەی زیادەرۆی لە ناو بازار و دروست کردنی ئاستەنگ بۆ هاتوو چۆی هاوڵاتیان باسێکی پر بایەخی کۆ بوونەوەکە بوو کە پێویستە چارەسەری گونجا و بگیرێتە بەرو و رێگری بکرێت لە زیادەرۆی دووکاندار و پیشەوەرەکان .
فرۆشتنی زەویە بەنرخەکان و زیادکردنی داهات لە رێگەیەوە به کارهێنانی بۆ پرۆژەکان بریاری لەسەر دراو تەواووی ئەندامانی کۆبوونەوەکە پشتیوانیان بۆ ئەم پرسە گرینگە دەر بری .
ئەندازیار ئاوارە علی حسن پشتیوانی تەواووی خۆی بۆ داواکاری و پێشنیارەکانی سەرۆک شارەوانیەکان خستە روو بەڵێنی هەماهەنگی و بەدوواداچونی بۆ داواکەریەکانیان کرد .

- سەردانەكان: 594