لە رۆژی دیرۆکی نەتەوەکەمان کە بۆ یەکەمین جار ئاڵای کوردستان لە کۆماری مهاباد هەڵکرا لە ۱۷-۱۲ ئەمرۆ ئەم یادە مەزنە لە بەرێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی راپەرین کرایەوە .
بەمەستی بەرز راگرتنی پیرۆزی نەتەوەکەمان بەشی راگەیاندن و پەیوەندیەکان مەراسیمێکی بۆ ئەم یادە پرشکۆیە رێکخست و بەرێوەبەری شارەوانیەکانی راپەرین ئەندازیار ئاوارە عەلی حسن وتی : ئاڵای کوردستان هێمای پیرۆزی نەتەوەکەمانە بۆ ئەم مەبەسته پیرۆزبایتان لێ دەکەم ، هیوا خوازم نەتەوەکەمان هەمیشە سەربڵند بێت و ئاڵا رەنگینەکەمان شەکاوەبێت .
ئەندازیار ئاوارەی علی وتیشی : ئاڵا موڵکی هیچ حیز و لایەنێک نیە پێویستە لەسەر هەموومان وەک چاومان بیپارێزین و لە دڵماندا بێت ، هیوا خوازیشم جارێکی تری لە ناوچە دابرێنراوەکان ئاڵای کوردستان لەسەر بشەکێتەوە و سەبەب کارانی دابەزینی ئاڵای کوردستان لەو ناوچانە روو رەشی لای خەڵک و خوابن کە بوونە هۆی ئەوەی بەشێک لەم نیشتیمانە ئاڵای کوردستانی لەسەر داگیرێ .
- سەردانەكان: 989