پرۆژەی قیرتاوکردن و نۆژەنکردنەوەی شەقامی بەردەم نەخۆشخانەی گشتی رانیە کە لە ( شەقامی سەید علی بۆ شەقامی مەڵبەند )ە بەشێوەیەکی راستەوخۆ لە لایەن سەرۆکایەتی شارەوانی رانیە لە لایەن ئەندازیاران ( محمد سلێمان ،رزگار محمد ) و تیمێکی ئەندازیاری و هونەری بەرێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی راپەرین سەرپەرشتی و جێ بەجێ کراوە .
پرۆژەکە پێک هاتووە لە (فراوان کردن، کۆنکرێت کردن،قیر،شۆستە،ئاوەرۆی لولەی ) .
درێژی شەقامەکە (٤٩٥)م و پانی (٢٠)م دروست کردنی ئاوەرۆی لوولەی بە درێژی (١٣٠)م بۆ شەقامەکە .
لە ئێستادا شەقامەکە بەرووی هاوڵاتیاندا کراوەتەوە و سەرجەم پێداویستیەکانی تەواو بووە .