ئەمڕۆ بەرواری (۲۲/ ۱/ ۲۰۱۹) کاتژمێر (۲:۳۰) خولەک لە یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان/لقی ڕاپەڕین لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی ڕاپەڕین بەشی (نەخشەسازی و دیزاین و خەمڵاندن) خولێکی ڕاهێنانی پڕۆگرامی بۆ دیزاینی ئینشائی ستراکچەرەکان و هەیکەلی باڵەخانەکان ( fram stracture)بۆ ئەندازیاران و خوێندکارانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین دەستی پێ کرد بۆ پەرەپێدان و بەرزکردنەوەی ئاستی ئەندازیاری
بابەتەکانی خولەکە
۱-ناساندنی بەرنامەکەو مێژووی سەرهەڵدانی
۲-ڕێگاکانی دروست کردنی ئەندازەی مۆدێل
۳-زیادکردنی جۆرەکانی پانەبڕگە (Cross-section)
٤-زیادکردنی ڕاگرەکان+ئەنجامدانی گۆڕانکاری لەڕاگرەکان(supports)
٥-زیادکردنی لۆدەکان (load)+چۆنیەتی دروست کردنی لۆدەسەرەکیەکان و لێکدانیان
٦-ئەنجامدانی کرداری شیکاری (analysis)+جۆری شیکاری (perform analysis)
۷-خوێندنەوەی ئەنجامەکانی شیکاری+دەرخستنی ئەنجامەکان( post processing)
۸-دیزاینکردنی بەشەکانی ستراکچەر(stracture)+دیزاین کرنی (concrete)
ئەوەی جێگای ئاماژە بۆ کردنە خولەکە خۆبەخشی یە و
ماوەی خولەکە (٦) ڕۆژە
وتنەوەی خولەکە لەلایەن ئەندازیاری پێشکەوتووی شارستانی سەربەبەڕێوەبەرایەتیمان (سەربەست عوسمان عبداللە) دەوترێتەوە.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی ڕاپەڕین